شاندەکەی هەرێم بە شکستەوە لە بەغدا گەڕایەوە
ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کە بۆ دابینکردنی مووچەی دوو مانگەی فەرمانبەرانی کورد سەردانی بەغدای کردبوو، بە دەستی بەتاڵ و بە جانتایەکی پڕ لە شکستەوە گەڕایەوە هەولێر.
شاندەکەی هەرێم پاش کۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی بەغدا بە بێ ئەنجام گەڕایەوە و لەوەدا شکستیان هێنا کە دوو مووچەکە لە بەغدا دابین بکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نەوت – بودجە جێبەجێ نەکردووە و داوای بودجە و مووچەش لە بەغدا دەکات.