شاسوار عەبدولواحید: ڕیفراندۆمەکەی بارزانی کوردی بەمڕۆ گەیاند

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ساڵیادی ڕیفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاندووە کە هەموو حیزبەکان دوای ڕیفراندۆمەکەی بارزانی کەوتن و ئێستا هەموویان دەپاڕێنەوە مووچەی مانگێکیان پێبدەن.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا ئامادە بوو هەموو پشتیوانییەکی کورد بکات بە مەرجێک ڕیفراندۆم نەکرێت و دوا بخرێت بەڵام گوێیان بەو هۆشدارییانە نەدا و کوردیان بەمڕۆ گەیاند.