شاسوار عەبدولواحید: پارتی و یەکێتی لە ناو خەڵکدا کۆتاییان هاتووە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بە دەست پارتی و یەکێتی بێت بە هیچ شێوەیەک ئەو پرۆسەیە بەڕێوە ناچێت، لە بەر ئەوەی کە دەزانن لە ناو خەڵکدا کۆتاییان هاتووە و ئێستا نەوەی نوێ هێزی یەکەمە.

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاندووە کە نەوەی نوێ دەبێتە هێزی یەکەم و ئەوەندە کورسی پەرلەمانی بە دەست دەهێنێت کە ناوی ئەندام پەرلەمانەکانی بۆ لەبەر ناکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە لە ژێر فشاری دەرەکیدا بووە و پارتی و یەکێتی هیچ کات ڕازی بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان نین.