شاسوار عەبدولواحید: پارتی هیچ کات یەکەمی بە چاو نابینێتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە ئەگەر خەڵک بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و دەسەڵات ئەوان سارد نەکاتەوە، پارتی هیچ کات لە کوردستاندا یەکەمی بە چاو نابینێتەوە.

شاسوار عەبدولواحید وتی کە هەندێک کەسی سەر بە دەسەڵات بانگەشەی وا دەکەن و خەڵک لە دەنگدان سارد دەکەنەوە و هەوڵی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان لای خەڵکەوە دەدەن.

ناوبراو وتی کە ئەگەر خەڵک بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، پارتی هیچ کات نابێتە دەنگی یەکەم لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی کە پارتی درۆی دووبارە و دۆلاری دزراوی هەبوو، ئێستا وردە وردە دۆلارە دزراوەکانی لێسەندراوەتەوە، درۆ دووبارەکانیش کە لە ڕێگەی کەناڵ و میدیاکانی دەسەڵاتەوە دەکرا، بۆ خەڵک ئاشکرا بووە و هیچ شتێک بۆ پارتی نەماوەتەوە.

شاسوار عەبدولواحید وتی کە ژمارەی کورسییەکانی پارتی بە هۆی بەشدارینەکردنی خەڵکە لە هەڵبژاردنەکان و ئەگەر خەڵک بایکۆت نەکەن، پارتی تووشی دۆڕانی گەورە دەبێت.