شاسوار عەبدولواحید: مەسرور بارزانی ئاشبەتاڵێکی نوێی کرد

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی کە ئەوەی حکومەت ڕایگەیاندووە ناتوانێت مووچە دابەش بکات، ئاشبەتاڵێکی نوێیە.

شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: حکومەتی هەرێم دەڵێت ناتوانین مووچە بدەین، ئەمەش ئاشبەتاڵێکی نوێیە، ئەمە ئابڕووچوونە، کاتێک حکومەت هەڵوەشاوەتەوە و مووچەشیان بۆ نادرێت، ئەی بۆ دەست لە پۆستەکانیان ناکشێنەوە؟

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی کە بەغدا داوای نەوتی ڕۆژانەی کردووە لە بەرامبەر ناردنی مووچە، بەڵام بۆیان نەناردووە.

ناوبراو وتی کە پارتی و یەکێتی بە ناوی کۆمپانیای بیانییەوە 750 ملیۆن دۆلاریان لە داهاتی نەوت بۆ خۆیان بردووە و لایەنی سێهەم لە گرێبەستەکان بەشدارییان پێکراوە کە ئەمەش کۆمپانیای پارتی و یەکێتی بوون.