شاسوار عەبدولواحید: مافیا حکومەتی هەرێم بەڕێوە دەبات

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە پێویستە جیهان حکومەتی هەرێم بپارێزێت، لە بەر ئەوەی کە نموونەیەکی ناوازەیە و خەریکە ڕوبەڕوی لەناوچوون دەبێتەوە.

شاسوار عەبدولواحید لە تویتێکدا بە زمانی ئیلیزی و بە تەنزەوە ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم هەڵبژاردن ناکات و بە خۆی دەڵێت حکومەتێکی دیمۆکراسییە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم تاکە حکومەتە لە جیهاندا کە مافیا بەڕێوەی دەبات.

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند کە پێویستە جیهان حکومەتی هەرێم بپارێزێت، لە بەر ئەوەی کە نموونەیەکی ناوازەیە و خەریکە ڕوبەڕوی لەناوچوون دەبێتەوە.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە پارتی و یەکێتی ئەگەر هەڵبژاردن بکەن تووشی دۆڕان دەبن و ئەگەر هەڵبژاردنیش نەکەن دەڕووخێن.