شاسوار عەبدولواحید لە دژی حکومەتی هەرێم جوڵەی گەورەی دەستپێکرد

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ دووەم جار لەم ماوەیەدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووە.

پاش ئەوەی کە لە پەرلەمانی عێراقەوە چەندین فراکسیۆن داواکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان لە لایەن بەغداوە پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سەر هەمان بابەت لە گەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.

بەرپرسانی پارتی دژی ئەم هەنگاوەی چەند فراکسیۆنێکی کوردی هەڵوێستیان دەربڕیوە و لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانیان بە خیانەت و هەوڵدان بۆ بچووککردنەوەی قەوارەی هەرێم تۆمەتبار کردووە.