شاسوار عەبدولواحید: قەوارەی هەرێم هەڵدەوەشێنمەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە ئەگەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت قەوارەی هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە.

شاسوار عەبدولواحید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هەڵبژاردنەکان دوا بخرێت سکاڵای داهاتوو لە دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشانەوەی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر هەڵبژاردنەکان جارێکی دیکە دوا بخرێت، عێراق ساڵی داهاتوو مامەڵە لە گەڵ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ناکات و سکاڵای داهاتووش بۆ دادگای فیدراڵی هەڵوەشانەوەی هەرێم و ڕاگرتنی مامەڵەکردن لە گەڵ دامەزراوە بەسەرچووەکانی دەبێت.