شاسوار عەبدولواحید: شکستی گەورە چاوەڕوانی پارتی و یەکێتی دەکات
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی ئاراستەی پارتی و یەکێتی کرد و وتی کە ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنەکانیان دواخست، ئەمساڵیش تەحەدایان دەکەم ئەگەر دەتوانن وەرنە پێشەوە، ئەوە ئەرز و ئەوە گەز.
شاسوار عەبدولواحید لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ جارێکی دیکە دوو پارتە دۆڕاوەکەی کوردستان کۆدەبنەوە، بۆیە لێرەوە تەحەدای هەر دوویان دەکەم، ئەگەر دەتوانن با هەڵبژاردنەکان بەڕێوە ببەن.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بێت یان سبەی یان ساڵێکی دیکە، دۆڕان و شکستێکی گەورە چاوڕوانتانە، وەک مەرگ وایە و ناتوانن خۆتانی لێ لابدەن.