شاسوار عەبدولواحید: دەنگەکانمان نزیکە لە حیزبێکی 70 ساڵە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕەتیکردەوە حیزبەکەی لە کەرکوک تووشی شکست بووبێت و وتی کە ئێمە بە بێ هیچ بارەگا و ڕێکخستنێک و تەنیا لە لایەن چەند گەنجێکەوە نزیکەی 30 هەزار دەنگمان بە دەست هێناوە.

شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دەنگەکانی نەوەی نوێ لە دەنگەکانی حیزبێکی 70 ساڵە نزیکە.

ڕاشیگەیاند کە نەوەی نوێ بۆ دەنگەکانی نە پارەی داوە و نە بەڵێنی ساختەی دامەزراندن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک لە سەدا 70 ی کوردەکان دەنگیان نەداوە.