شاسوار عەبدولواحید: دەسەڵاتداران هیچیان بۆ هەڵەبجە نەکردووە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هیچیان بۆ هەڵەبجە نەکردووە.

شاسوار عەبدولواحید پاش بینینی فیلمی 1988 کە لە سەر بۆردومانی کیمیاوی هەڵەبجە بەرهەم هاتووە، ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداران پاش 35 ساڵ هیچیان بۆ هەڵەبجە نەکردووە.

ڕاشیگەیاند کە پاش 35 ساڵ دەبینین کە کۆڵانەکانی هەڵەبجە هەمان کۆڵانەکانی پێشوون و هیچ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم شارە نەکراوە.