شاسوار عەبدولواحید: دەسەڵاتدارانی هەرێم لە حکومڕانیدا نامێنن

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت و خەڵک بە زۆرینە بەشداریی تێدا بکەن پارتی و یەکێتی لە دەسەڵاتدا نامێنن.

شاسوار عەبدولواحید سەبارەت بە خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاندووە کە تا ئەو خۆپێشاندانە ڕوو لە ماڵی بارزانی و تاڵەبانی نەکات سوودی نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە تاکە تەزویری پارتی و یەکێتی بریتییە لە ساردکردنەوەی خەڵک و هاندانی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن تا بە دەنگی کەم لە حکومڕانیدا بمێننەوە.