شاسوار عەبدولواحید: حکومەتی هەرێم هەڵدەوەشێتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە لە دادگای فیدراڵی لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵا تۆمار دەکرێت تا وەک ماوەبەسەرچوو بناسرێت.

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند کە لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵا لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت.

ئاماژەی بەوەداوە کە سکاڵاکە لە سەر ئەوەیە کە ئەم حکومەتە بە ماوەبەسەرچوو بناسرێت و لە پاش ئەوە حکومەت ناتوانێت هیچ بڕیار و یاسایەک دەربکات و تەنیا کاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتیان بەڕێدەکات.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە نەچێت، حکومەتی هەرێم بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە.