شاسوار عەبدولواحید: حکومەتی هەرێم دەگرینە دەست

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەم جوڵانەوەیە ڕووخاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم، حکومەتی خەڵکە و مافی دەسەڵاتداران نییە.

ڕاشیگەیاندووە کە پێنج مانگی دیکە ئەم حکومەتە بە دەنگدانی خەڵک دەکەوێتە دەستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

شاسوار عەبدولواحید ڕەخنەی لەو کەسانە گرتووە کە باس لە هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم دەکەن و ڕایگەیاندووە کە قەوارەی هەرێم بلوزی خوری نییە هەڵبوەشێتەوە.