شاسوار عەبدولواحید حکومەتی هەرێم بە لەتە حکومەت ناو دەبات

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە لە ڕوانگەی حکومەتی بەغداوە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی لە هەرێمی کوردستان لەتە حکومەتە.

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاندووە کە بەغدا حسێبی لەتە حکومەت بۆ ئەم حکەمەتەی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکات.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا لەم دۆخەی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بە تایبەت یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بێزار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەگەر خەڵک بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن پارتی لە دوای جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەبێتە هێزی دووەم.