شاسوار عەبدولواحید: ئەمجارە گەنجان شەڕی لایەنەکانی دەسەڵات دەکەن
شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە لایەنەکانی دەسەڵات مەبەستیانە خەڵک لە هەڵبژاردنەکان سارد بکەنەوە بەڵام ئەگەر خەڵک بەشداری لە پرۆسەکەدا نەکەن ئەوا دووبارە لایەنەکانی دەسەڵاتی ئێستا دەبنەوە براوەی کورسییەکانی پەرلەمان.
هەروەها ڕایگەیاند کە ئەگەر خەڵک بایکۆت بکەن ئەوا کێشەکانی دابەشنەکردنی مووچە و بێکاری گەنجان و دانەمەرزاندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەردەوام دەبێت بەڵام ئەگەر ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان لە ئاستێکی بەرزدا بێت دۆخی هەرێم بەرەو باشتر دەڕوات.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە 800 هەزار گەنج دەتوانن دەنگ بدەن، واتە دیاریکردنی 60 کورسی پەرلەمانی کوردستان بە دەستی گەنجان دەبێت.