شاسوار داوای خۆپێشاندان دەکات

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای لە هاووڵاتیانی کوردستان کردووە بۆ خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی لە دژی حکومەت ئامادە بن.

شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوە داوە کە بە ناوی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمەوە داوای پێشینە لە هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەکەنەوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم کارە نایاسایی و بێمانایە، خەڵک دەیان ملیۆن دیناریان لای حکومەتە بەڵام ئەو داوای پارەی پێشینە دەکاتەوە، دەبێت هەموو هەڵوێستمان هەبێت.

شاسوار عەبدولواحید ڕوو لە هاووڵاتیان ڕایگەیاند کە خۆتان ئامادە بکەن بۆ خۆپێشاندان، هەڵوێستمان نەبێت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گوزەرانی خەڵک خەراپتر دەبێت.