شارپرێس بووەتە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل

لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەو پارە و بودجە مانگانەیە کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای وەردەگرن، لە شەڕی غەزە بە ئاشکرا پشتیوانی لە تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەڵەستین دەکەن.

ماڵپەڕی شارپرێس کە لە لایەن کەمال رەئوفەوە خاوەندارێتی دەکرێت یەکێک لەو میدیا بەکرێگیراوانەیە کە شێوازی داڕشتن و گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکانی تەواو لە بەرژەوەندی ئیسرائیلە و خوێنەر وا هەست دەکات کە ئەمە وتەبێژی سوپای ئیسرائیلە.

کەمال رەئوف خۆی بە کەسێکی سەربەخۆ و میدیاکەشی بە ئازاد ناو دەبات بەڵام بەڵگەی تەواوی لە سەر بڵاو بووەتەوە لە لایەن بەریتانیا و ئەمریکاوە پارە بۆ دابینکردنی ئامانجەکانی ئەو دوو وڵاتە وەردەگرێت.

ئێستا لە شەڕی غەزە، شارپرێس بووەتە بڵندگۆ و وتەبێژی سوپای ئیسرائیل و بەم جۆرە ویژدان و پیشەی رۆژنامەوانی هەڕاجفرۆش دەکرێت.