شاخەوان عەبدوڵڵا: خەریکی گەندەڵین

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە بە کەسێکی توندڕەوی پارتی دادەنرێت، دانی بە ڕاستییەکدا ناوە و ڕایگەیاندووە کە حیزبە کوردییەکان لە کەرکوک تەنیا خەریکی ئیش و کاری حیزبی و گەندەڵین و خزمەتی خەڵک و شارەکەیان نەکردووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی هەندێک بەرپرسی گەندەڵ و بێبەڵێنەوە خەڵک متمانەیان بە حیزبە کوردییەکان نەماوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی لە ئێستادا زیاترین هەوڵی بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرکوک لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە هەیە و شاخەوان عەبدوڵڵاش یەک لەو کەسانەیە کە لە کەرکوک زیاترین هەوڵی سەرخستنی حیزبەکەی دەدات نەک ئەوەی وەک بەرپرسێکی عێراقی دەرکەوێت.