سەیوان عەلی هەڕەشە لە گۆڕان دەکات

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بزوتنەوەی گۆڕان دەرکردنی لە ڕیزەکانی ڕاگەیاند، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیاری و دیکۆمێنت لە سەر ئەم بزوتنەوەیە دەکات.

سەیوان عەلی ڕایگەیاندووە کە ئەوە نییە کابرایەک بم هیچ نەزانم بزوتنەوەی گۆڕان دوورم بخاتەوە، ئەنواع و ئەشکال شتم لایە، لە مەسج و تەلەفوونەوە هەتا دەگاتە دیکۆمێنت کە بۆ من نێردراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بزوتنەوەی گۆڕان شتی خەراپی کردووە و بە دوورخستنەوەی من دەنگەکانی زۆر کەم دەکات.