سەیری درۆی وتەبێژەکەی گۆڕان بکەن
دلێر عەبدولخالەق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە گۆڕان سەنگەری بەرگرییە لە خەڵک. ئەو باسی ئەوەی نەکردووە کە کام سەنگەر و کام بەرگریکردن، بەرگری لە چی، لە دەستخستنی ئیمتیازات و پارە و کۆیلەبوونی پارتی و بارزانییەکان؟
وتەبێژەکەی گۆڕان لە کاتێکدا بانگەشەی بەرگریکردنی لە خەڵک کردووە کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بزوتنەوەکە بووەتە گوێڕایەڵ و کۆیلەی پارتی و بارزانی و تەنانەت وەک دارەدەستی مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەم ناو دەبرێت.
پارتی وای لە گۆڕان کردووە کە ئیرادەی بڕیاردانی لە دەست داوە و ئەوەی پێویست بێت بە مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم جێبەجێی دەکات. لە کاتێکدا کە زۆربەی ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان داوای کشانەوەیان لە حکومەت کردووە، سەرکردە و بڕیاربەدەستانی گۆڕان بە هۆی ئەو ئیمتیازاتەوە کە لە پاتی وەریدەگرن، توانای بڕیاردانی کشانەوەیان لە حکومەت نەماوە و هەر بە کۆیلایەتی و گوێڕایەڵیی پارتی و بارزانی ماونەتەوە.
ئاوات شێخ جەناب، دانا عەبدولکەریم و کوێستان محەمەد وەک وەزیرەکانی گۆڕان لە کابینەی مەسرور بارزانی، پارتیچییەکی تەواون و لە وەزیرەکانی پارتی زیاتر بەرگرییان لە کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کردووە.