سەیری ئەم هاش و هوشە بکەن!

فەرماندەیەکی سەربازیی پارتی بانگەشەی ئەوەیکردووە کە پلانی ئەوەیان هەبووە هێزی پێشمەرگە ببەنە ناو کەرکوکەوە بەڵام هەندێک دڵسۆزی عێراقی ڕێگرییان لەمە کردووە.

نوری حەمەعەلی لە سەر ڕووداوەکانی کەرکوک، بانگەشەی ئەوەیکردووە کە بڕیار بووە هێزی پێشمەرگەی پارتی بۆ هاوکاری کوردانی کەرکوک بچێتە شارەکەوە.

دەشڵێت کە هەندێک دڵسۆزی عێراقی دەستوەردانیان کردووە و بابەتەکە کۆتایی هاتووە.

فەرماندە سەربازییەکەی پارتی وا بانگەشەی کردووە کە دەڵێی کەس نازانێت چۆن لە 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 دا لە کەرکوک هەڵهاتن و دواتر بۆ ڕێگری لە ئابڕوچوونیان لە پردێ شەڕیان کردووە و تێکشکانی تانکێکی هێزە عێراقییەکانیان کردووەتە دەسکەوت و باسی لەدەستدانی کەرکوک ناکەن.