سەڵاحەدین بەهائەدین: دۆخی هەرێم سەرەتای تاریکە و داهاتووشی نادیارە

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە درێژەی ڕەخنەکانی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دۆخی هەرێم سەرەتایەکی تاریک و داهاتوویەکی نادیاری هەیە.

سەڵاحەدین بەهائەدین لە کۆبوونەوەیەکی حیزبیدا ڕایگەیاند کە گەلی کورد شیاوی هەموو خزمەتێکە و دەبێت مافەکانی بۆ دابین بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەسەڵاتی کوردی بە دەم ئەرکەکانیەوە نەهاتووە و لە بەرامبەر مافەکان و بژێوی و خزمەتی خەڵکی کوردستان کەمتەرخەم بووە.

ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتداران دۆخی هەرێمیان گەیاندووەتە ئاستێک کە سەرەتایەکی تاریک و داهاتوویەکی نادیاری هەیە.

ڕاشیگەیاندووە کە نابێت قووتی هاووڵاتیان و مووچەی فەرمانبەران بکرێتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان.