سەڵاحەدین بەهائەدین جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم
سەڵاحەدین بەهائەدین ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە کێشە و قەیرانەکان بێ ئاگا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەبێت دەسەڵاتداران لە گەڵ حکومەتی عێراق بگەنە ڕێکەوتنێک تا ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەری نەرێنی لە سەر مووچە و بودجە و بژێوی ژیانی خەڵک دانەنێت.
ئەمینداری یەکگرتوو جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی شەفاف و بە دوور لە ساختەکاری و پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لە نێوان لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵاتەوە کردەوە.