سەلاحەدین بەهائەدین: ناوخۆی کوردستان زۆر ناکۆکە

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بە هەڕەشەیەک لە سەر هەرێمی کوردستان ناو برد.

سەلاحەدین بەهائەدین ڕایگەیاند کە دەسەڵات بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان ئەوەی سەلماندووە کە لە پرۆسەکە و بوونی گۆڕانکاری دەترسێت.

ئاماژەی بەوەشداوە کە هەژماری من لە بەر ئەوەی حکومەت زۆر باسی دەکات، فێڵێکی تێدایە.