سەعید سەحاف مایەپوچبوونی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاند

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان هەمان حکومەتە خۆڕاگرەکە ڕایگەیاندووە کە پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نییە.

پێشەوا هەورامانی ناسراو بە سەعید سەحافی کوردی بانگەشەی ئەوەیکردووە کە حکومەتی هەولێر سەرجەم داواکاری و مەرجەکانی حکومەتی عێراقی لە یاسای بودجەدا جێبەجێ کردووە.

ناوبراو وتی کە نازانین چ هۆکارێک ڕێگرە لەوەی حکومەتی ناوەند پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بنێرێت.

سەحاف وتی کە کوردستان پارەی نییە تا مووچە دابەش بکات.