سەعید سەحاف دەڵێت پارەکەی بەغدا بۆ دابەشکردنی مووچە کەمە

پێشەوا هەورامانی کە بە سەعید سەحافی کوردی دەناسرێت، ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕە پارەی لە بەغداوە دراوەتە حکومەتی هەرێم، بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران کەمە.

وتەبێژی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی ڕاسپاردووە بۆ ڕاگەیاندنی خشتەی مووچە بەڵام پارەکەی بەغدا کەمە و بۆ دابەشکردنی مووچە پێویست بە پارەی زیاترە.

بڕیارە حکومەتی هەرێم شاندێکی دیکە بۆ پاڕانەوە لە سەرۆک وەزیران و سەرکردە عێراقییەکان ڕەوانەی بەغدا بکات، بە هیوای ئەوەی بڕە پارەیەکی دیکە بۆ دابەشکردنی مووچە بگاتە هەولێر و حکومەت لەم تەنگەژەیە ڕزگار بکات.