سەعید سەحاف دیسانەوە هەڕەشە لە بەغدا دەکات
پێشەوا هەورامانی یەکێک لە دەبڵ وتەبێژەکانی مەسرور بارزانی و کابینەکەی، هەندێک لایەنی بەوە تۆمەتبار کردووە کە کار بۆ بێهیواکردنی خەڵکی کوردستان دەکەن و گرنگی بە بەرژەوەندییەکانی هەرێم نادەن.
وتەبێژی حکومەتە خۆڕاگرەکەی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئەو هەوڵانە چۆک بەم کابینەیە دانادات.
پێشەوا هەورامانی ڕەخنەی لە سەردانەکەی وەزیری نەوتی عێراق بۆ تورکیا و تاوتوێکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم گرتووە و ڕایگەیاندووە کە پرۆسەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە سیاسی کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پاڵپشتی لەو عەقڵییەتەی عێراق دژ بە کورد دەکرێت و ئەگەر بەغدا لەم سیاسەتەی بەردەوام بێت وەڵامی جیدی وەردەگرێت.