سەعید سەحافە درۆزنەکەی هەرێمی کوردستان

دەستنیشانکردنی پێشەوا هەورامانی وەک وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی بە دواوە بووە و لێدوانەکانی لەم ماوەیەدا وایکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سەعید سەحافە درۆزنەکەی هەرێم ناو ببرێت.

پێشەوا هەورامانی کە بە هۆی خزمەتکردن بە دەزگای پاراستنی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، سەرەتا بووە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و پاشان وەک وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەستنیشان کرا، بە کەسێک دەناسرێت کە بۆ خزمەتکردنی پارتی و ماڵباتی بارزانی چاو بە سەر هەموو ڕاستییەکاندا دادەخات و بە درۆ و چەواشەکردنی خەڵک و ڕای گشتی بەردەوامە لەو سەرشۆڕشی و سووکایەتییەی پێی ڕاهاتووە.

پێشەوا هەورامانی بۆ وا دەکات؟

لە پاش چەند ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی وەک وتەبێژی کابینە پۆلیسییەکەی مەسرور بارزانی، بە لێدوانە سەیر و سەمەرەکانی ئاگر لە دڵی هاووڵاتیان بەردەدات و بەردەوام ئەوان نیگەران دەکات، ئەمەش وایکردووە کە بە سەعید سەحاف وتەبێژە درۆزنەکەی ڕژێمی بەعسی سەدام ناو ببرێت.

وتەبێژە درۆزنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تا نەوت لە دەستی خۆماندا بووە بەردەوام مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرا.

هەورامانی بە کەسێکی نزیک لە مەسرور بارزانی دادەنرێت و هەمیشە وەک سەرۆک و ڕابەری خۆی سەیری کردووە، هەر ئەم کۆیلەییە بووە هۆی ئەوەی کە مەسرور بارزانی جوتیار عادل لابدات و پێشەوای مەسینەهەڵگر بکاتە وتەبێژی حکومەتی هەرێم.

پێشەوای خزمەتکاری پارتی و بارزانی بەوە ناسراوە کە زمانێکی ڕەق و توندی هەیە، بە تایبەت بەرامبەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەوانەی کە ڕەخنە لە حکومڕانییە شکستخواردووەکەی بارزانی دەگرن.

لێدوانە سەیر و سەمەرەکانی وتەبێژە کۆیلەکەی حکومەتی هەرێم بەوە گەیشتووە کە نووسەران و خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن عێراق تا ماوە سەعید سەحافی لێنابڕێت و ئیش و کاری تەواو نابێت.

پێشەوا هەورامانی لە جێی ئەوەی کە دڵی خەڵک ڕابگرێت و دان بە شکست و کەموکوڕییەکاندا بنێت، بە درۆ و زانیاری هەڵە و چەواشەکاری، زیاتر ئەوانی لە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی توڕە کردووە. خەڵک خۆیان لە ڕاستی بارودۆخەکە دەزانن کە ئاشبەتاڵ هاتووەتەوە و حکومەت هیچی بە سەر هیچەوە نەماوە.