سەعدی پیرە وتەبێژەکەی مەسرور بارزانی بە هیچ لەقەڵەمدا

وتەبێژی یەکێتی، وەک بە نەبوو حساب کردن، ڕایگەیاند پێشەوا هەورامانی ناناسێت.

سەعدی پیرە لەبارەی وەڵامەكەی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان (پارتی) دەڵێت، “نایناسم”

پێشەوا هەورامانی دوێنی وەڵامی لێدوانەكەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی دایەوە و وتی، “لە پۆستی كاك مەسرور گەڕێن، دەست بەپۆستی جێگریەوە بگرن”.

بافل تاڵەبانی دوێنی سوێندی خوارد و وتی، “كاك مەسرور بەبێ ئۆكەی یەكێتی نابێتە مودیرعامیش”.