سەعدی پیرە: حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بێ توانایە

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەخنەی لە حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی گرتووە و بە لاواز و بێ توانا ناوی بردووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاندووە کە پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بەڵگەی لاوازبوون و بێ تواناییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە مەسرور بارزانی دەیەوێت دابەشکردنی مووچە لە لایەن بەغداوە وەک دەسکەوتێکی حکومەتەکەی بە خەڵک بفرۆشێتەوە.