سەعدی ئەحمەد پیرە:دەبێت هەژماری من و هەژماری تۆ کۆتایی پێ بهێنرێت

سەعدی ئەحمەدپیرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە: عێراق لە خۆیەوە مووچەی خەڵک نابڕێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕاگەیاندووە؛عێراق لە خۆیەوە مووچەی خەڵک نابڕێت، ناو زیاد دەکرێت بۆیە مووچە دەبڕێت و کيشەی بۆ دروست دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: پارتی واز لە زیاد کردنی ناو ناهێنێت یەکێتی دژی ئەوەیە، بابەتی هەژماری من و هەژماری تۆ و زیاد کردنی ناو دەبێ کۆتایی پێ بهێنرێت.

ئاماژەی بەوەش دا: دەبێت ئەو بڕیارەی لە مەحکەمەی ئیتیحادی بڕیاری لێدراوە سەبارەت بە مووچە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.