سەری ڕەش بە تاپڕ ناگیرێت

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان قسەیەکی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی بەرامبەر بە شاندێکی پارتی گێڕاوەتەوە.

ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕایگەیاندووە کە عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە دوا کۆبوونەوەیان لە گەڵ شاندی پارتی بەوانی وتووە کە سەری ڕەش بە تاپڕ ناگیرێت.

ئەو قسەی عومەری سەید عەلی وەک ناڕەزایەتییەک بووە بەرامبەر بە سزادانی گوهدار زێباری لە سەر تاپڕە شڕەیەک.