سەرۆ قادر ڕیسوا کرا
سەرۆ قادر کە هیچی لە مرۆڤ ناچێت و بە هۆی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیلەوە کەوتووەتە دژایەتی فەڵەستین و موسڵمانان، ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی پشتیوانی لە بزوتنەوەی حەماس دەکەن وەک داعشن.
سەرۆ قادر بێڕێزی و سووکایەتیی بە شعوری سەدان هەزار موسڵمانی کوردەوە کردووە و بە هۆی ئەو پارەیە کە لە دەزگای مۆساد وەریدەگرێت حاشا لە جیاوازییەکانی داعش و پرسی فەڵەستین دەکات.
ئەگەر سەرۆ قادر و حیزبەکەی ئەم هەڵوێستەیان لە ڕووی نیشتمانپەروەرییە، ئەی بۆ لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوان و دەسدرێژییەی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا هیچ هەڵوێستێکیان نییە و لە بەر ئەردۆغان و میت فزەیان لێوە نایەت.
کوردی موسڵمان بە هۆی ئەوەی کە دەیان ساڵە زوڵم لە خەڵکی فەڵەستین دەکرێت و قودس یەکێک لە شوێنە پیرۆزەکانی موسڵمانانە، بەرگری و پشتیوانی لە فەڵەستینییەکان دەکەن.
پارتی و کەسانی وەک سەرۆک قادر مووچەخۆری مۆساد و ئیسرائیلن و دەیان ساڵە ئەمە بەردەوامە. هەر بۆیە ناوێرین تۆزقاڵێک لە مرۆڤایەتی تێبگەن و لە وەڵامی ئەو هەموو زوڵم و کوشتارەی بەرامبەر بە ژنان و منداڵانی فەڵەستینی دەکرێت، ڕەخنەیەک لە ئیسرائیل بگرن.
لەم ڕۆژانەدا بە سەدان هەزار کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر سەرۆ قادر و ئەو شوێنەی لە ڕووی فیکرییەوە تێیدا دەلەوەڕێت. ئەم هەڵمەتە وا سەرۆ قادر ی ڕیسوا و سووک کردووە کە تا ماوە بە خۆی و حیزبەکەیەوە ناوێرن سووکایەتی بە شێرە پیاوەکانی حەماسەوە بکەن، ئەوانەی کە ئەو حەماسەتەیان لە مێژوودا تۆمار کردووە، نەک وەک فەرماندە و پلەدارەکانی پارتی کە لە ترسی داعش شەنگالیان بە جێهێشت و ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە.