سەرۆ قادر هیچ جیاوازییەکی لە گەڵ سەلوان مۆمیکادا نییە

مەسینە هەڵگرێکی دیوەخانی بارزانی لە سووکایەتییەکی تەواودا بە موسڵمانانی جیهان و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی پشتیوانی لە بزوتنەوەی حەماس ی فەڵەستین دەکەن، داعشن.

سەرۆک قادر بەرپرسی پێشووی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی کە کۆیلەیەکی ڕاستەقینە و مەسینە هەڵگرێکی ماڵی بارزانییە، ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی پشتیوانی لە حەماس و فەڵەستین لە دژی ئیسرائیل دەکەن، داعشن.

سەرۆ کۆیلە خۆی و حیزبەکەی مووچەخۆری دەزگای هەواڵگری مۆسادن و ئەوە دەزانێت کە کورد بە بۆنەی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە ڕقیان لەو ڕژێمە تیرۆریستییە هەیە، هەر بۆیە وەک دژایەتییەکی کورد و بە تایبەت پەکەکە، بووەتە لایەنگری ئیسرائیل.

سەرۆ قادر دەبێت ئەوە بزانێت کە حیزبەکەی خۆی لە هەموو لایەنێک توندڕەوترە و دەستی لە کوشتنی هەزاران کەسدا هەیە و هەر ئێستاش هەزاران ڕۆڵەی کوردی ئەم خاک و نیشتمانە بە هۆی ڕەخنەیەکەوە لە ماڵی بارزانی و زوڵم و تاڵانییەکانی ئەوانەوە زیندانی کراون.