سەرۆک و جێگر بووەتە شەڕیان

ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لە حکومەتی هەرێم گەیشتووەتە شەڕە قسەی نێوان سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت.

بە پێی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی بە قوباد تاڵەبانی ڕاگەیاندووە کە هەڵسوکەوتەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە بە تایبەت لە پرسی هەژماری من و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

قوباد تاڵەبانیش پێی ڕاگەیاندووە کە یەکێتی هەڵوێستی نیشتمانی هەیە و ئەوەش لە سەر بنەمای داواکاری و بەرژەوەندییەکانی خەڵکە.

دۆخی ناوخۆی کابینەکەی مەسرور بارزانی باش نییە و شەڕ و ململانێی تیمەکانی پارتی و یەکێتی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.