سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: هەرێم بەرەو داڕمان دەڕوات

لە درێژەی هۆشداریی بەرپرسانی کورد بۆ داڕمانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیش ڕایگەیاندووە کە گەندەڵی وایکردووە سەروەری یاسا کەوتووەتە مەترسییەوە.

ئەحمەد ئەنوەر ڕایگەیاندووە کە گەندەڵی باڵی بە سەر تەواوی جومگەکانی هەرێمی کوردستاندا کێشاوە.

ئاماژەی بەوەشکردن کە گەندەڵی وایکردووە هەرێمی کوردستان بەرەو داڕمان هەنگاو بنێت.

وتیشی کە لە هەرێمی کوردستان کێشە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر بووە و سەروەری یاسا وەک مەرجی سەرەکی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی کەوتووەتە مەترسییەوە.