سەرکردایەتییەکی یەکێتی: میتی تورک کوردستانی داگیر کردووە

بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە چالاکی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە شار و شارۆچکەکانی هەریمی کوردستان لە زیادبووندایە و ئەمەش مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم درووستکردووە.

ڕابیحە حەمەد ڕایگەیاندووە کە تورکیا بەردەوام هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی بە سەر ئاسمانی هەرێمدا دەسوڕێنەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵک درووست دەکەن، بە تایبەت هێرشە درۆنییەکانی ئەو وڵاتە ناوچە سنورییەکانی تێپەڕاندووە و لە ناو جەرگەی هەرێم خەڵک دەکاتە قوربانی.

ڕاشیگەیاندووە کە چالاکییەکانی میت تەنیا مەترسی لە سەر سلێمانی نییە و بە گشتی مەترسییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و قەوارەکەی.