سەردار عەبدوڵڵا، شرۆڤەکاری هیچ نەزان

لە هەرێمی کوردستان وەک قەیران و دیاردەکانی دیکە، قەیرانی شرۆڤەکارە لێنەزان و هیچ نەزانەکان بووەتە بابەتێکی ڕوون و ئاشکرا کە هەمووان هەستی پێدەکەن و بەردەوام باسی لێدەکرێت.

سەیری ماڵپەڕ و کەناڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەیت، هێندەی گەورە وڵاتێکی وەک چین و هیندستان شرۆڤەکار و نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەبینیت کە باس لە هەموو بابەتە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەن کە هیچ کام لەوان فڕیان بە ڕاستییەوە نییە و تەنانەت هەندێک لەوان نووسینی کوردیشی کێشەی هەیە و دەتوانیت دەیان هەڵەی تێدا بدۆزیتەوە.

ساڵی ڕابردوو لە خۆپێشاندانەکانی ئێران، شرۆڤەکارە لێنەزانەکانی کوردستان بەردەوام باسی ڕووخانی کۆماری ئیسلامییان دەکرد، کەچی هیچ نەقەوما و نەک تەنیا حکومەتی ئێران مایەوە، بەڵکوو حیزبە کوردییەکانی تەفروتونا کرد و هەمووانی لە قاڵبداوە.

ئێستاش کەناڵی ڕووداو کە بودجەکەی لە تەل ئەبیبەوە دابین دەکرێت، کەوتووەتە هێنانی شرۆڤەکارە لاواز و هیچ نەزانەکانی کوردستان بۆ سەر شاشە و بە ناوی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی غەزە و کاریگەرییەکانی لە سەر ناوچەکە، دەیەوێت ئەو پەیامە بگەێنێت کە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران.

سەردار عەبدوڵڵا شەکری شکاندووە و ڕایگەیاندووە کە ئێران بە هێرشی ئیسرائیل دەڕووخێت و لەم شەڕەدا تەنیا بینەرە و هیچی نەکردووە.

بۆ ئەو لێنەزانە دەبێت بوترێت کە ئەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەڵەستین هەیانە و لە بەردەتەقانێوە گەیشتوونەتە مووشەک و درۆن، هێز و پشتیوانی ئێرانە و بەوپەڕی هێزیشەوە و بە ئاشکرا پشتیوانی لە فەڵەستینییەکان کردووە. هەر ئێرانیشە لە نێو وڵاتانی ئیسلامیدا تەنانەت گورزیشی لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا وەشاندووە و گرووپەکانی سەر بەم وڵاتە وایانکردووە ئەمریکا بیر لە چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکانی بکاتەوە.

با پێت بڵێین کە نە ئێران دەڕووخێت و نە تۆیش شرۆڤەکاریت و شرۆڤەکانت تا کۆڵانەکەی بەر ماڵی خۆتان بڕ ناکات.