سەحە کوردە گاڵتە بە مووچەخۆرانەوە دەکات

وتەبێژی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە سێ مووچەی ئەمساڵ پاشەکەوت بکرێت.

پێشەوا هەورامانی یان سەعید سەحاف کوردی کە بە سەحە کوردە ناسراوە، بانگەشەی ئەوەیکردووە کە حکومەت لە پاڵ مووچەخۆران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆی ڕادەوەستێت و دەیەوێت ئەو مافەیان وەربگرێتەوە کە مووچە و مافی خۆیان و خێزان و منداڵەکانیانە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق فەوتا و مووچەی خەڵکی هەرێمیش نەدرا، ئەوا دەتوانین بڵێین دۆخی عێراق بەو جۆرەیە و هەموومان یەکسانین، بەڵام ئەگەر مووچەی ئەوان درا و هی هەرێم نەدرا ئەوا مافی خەڵکی هەرێمە بپرسێت ئایا ئێمە براین پێکەوە؟

ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم خۆی هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەیە و پابەندبوونەکانی لە یاسای بودجەی عێراقدا جێبەجێ نەکردووە تا عێراق پشکی هەرێم ڕەوانە بکات.