سەحە کوردە چی لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
لێرەدا زیاتر سەرنج دەخەینە سەر پێشەوا هەورامانی کە بە سەحە کوردە ناسراوە و بە هۆی خزمەتکردنی بە دەزگای پاراستن وەک وتەبێژی حکومەتە کەمتەرخەمەکەی هەرێم دەستنیشان کرا.
ئەو تا دێتە سەر شاشە و بە ناو لێدوانێک دەدات، کێشەیەک بۆ هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا درووست دەکات. ئەو بە دەگمەن شتێکی وتووە کە ڕاست بێت و بە پێشەوای نەهامەتییەکانی کورد ناسراوە.
سەعید سەحاف وتەبێژی دەسەڵاتەکەی سەدام لە عێراق بوو، هەر لێدوانێکی دەدا خەڵک پێچەوانەکەیان بە ڕاست دەزانی، هەموو هەوڵێکی ئەوە بوو دوژمنێک بۆ دەسەڵاتی سەدام درووست بکات. بە وتەی شارەزایانی سیاسی، ئەو کوێرانە وتەبێژیی دەکرد، ئەو بووەتە نموونەیەکی دۆڕاو لەو کەسانەی بە شێوازی کوێرانە بەرگری لە کەسێک یان حیزبێک و حکومەتێک دەکەن.
وتەبێژەکانی حکومەتی هەرێم کە بە دەبڵ وتەبێژ ناسراون، بە تایبەت پێشەوا هەورامانی بە سەعید سەحاف ناو دەبرێن و پێشەوا یان سەحە کوردە هەمان ڕۆڵ دەبینێت.
پێشەوا هەورامانی بەردەوام خەریکی وتنی شتێکە لە سەر حکومەتی هەرێم کە پێچەوانەکەی ڕاست دەرچووە. ئەو لەم ماوەیەدا کە بە هەوڵی پاراستن بووەتە وتەبێژی حکومەتی هەرێم، بەردەوام خەریکی داتاشین و دوژمنێک بووە بۆ حکومەت کە بوونی نەبووە، ئەویش لە بەرامبەر مافی هاووڵاتیان وەک بودجە و مووچە و خزمەتگوزارییەکان.
سەحە کوردە بەردەوام بەرگری لە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت باشترین خزمەتی خەڵک دەکات. ئەو بووەتە وتەبێژی مەسرور بارزانی و بەردەوام ئەم و ئەو تۆمەتبار دەکات.
سەحە کوردەکەی حکومەتی هەرێم شەو شتێک دەڵێت و بەیانییەکەی شتێکی دیکە دەڵێت. بەم دواییانەش بە هەڕەشە بێ بنەماکانی وایکرد کە حکومەتی بەغدا هێندەی دیکە لە هەرێمی کوردستان توڕە بێت و بە فەرمیش لە لایەن وتەبێژی حکومەتی عێراقەوە وەڵام درایەوە و دەمکوت کرا.