سەحە کوردە هەڕەشە لە بەغدا دەکات

وتەبێژی حکومەتە خۆڕاگرەکەی هەریمی کوردستان هەڕەشە لە بەغدا دەکات و دەڵێت بێدەنگ نابین.

پێشەوا هەورامانی یان سەعید سەحاف کوردی کە بە سەحە کوردە ناسراوە، ڕایگەیاندووە کە بەغدا دیسانەوە بیانووی بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەکە هێناوەتەوە و بە پێچەوانەی ڕێکەوتنەکان بڕیار دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە دیسانەوە شاندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ پاڕانەوە لە سەر مووچە سەردانی بەغدا دەکەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە هیچ شتێک لە سەر حکومەتی هەرێم نەماوە و ئەوەی پێویست بووە پاڕاوینەتەوە و ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت بێدەنگی لە بەرامبەر بەغدا بە لاوە دەنرێت.