سەحە کوردە نەیوێرا ناوی ئیسرائیل ببات
پێشەوا هەورامانی یان سەعید سەحاف کوردی کە بە سەحە کوردە ناسراوە، ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم ئیدانەی هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە دەکات کە بەو هۆیەوە سەدان کەس بوونە قوربانی و زۆربەی قوربانییەکانیش ژن و منداڵانن.
ڕاشیگەیاندووە کە شەڕ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان.
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەێندراوەکەیدا ناوی ئیسرائیلی نەهێناوە کە ئەنجامدەری ئەم تاوانە گەورەیە بووە.