سەحە کوردە سووکایەتی بە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا دەکات

یەکێک لە دەبڵ وتەبێژەکانی حکومەتە خۆڕاگرەکەی هەرێمی کوردستان هێرشی توندی کردووەتە سەر ئەوانەی کە واژۆیان لە سەر پێشنیاری دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچە لە لایەن بەغداوە کردووە.

پێشەوا هەورامانی ناسراو بە سەعید سەحافی کوردی کە پێی دەڵێن سەحە کوردە، ڕایگەیاندووە کە هەر کەس واژۆی لە سەر ئەو یادداشت و پێشنیارە کردووە، هەر کەسێک بێت، نابەرپرسە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدان و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەحە کوردە ڕایگەیاندووە کە دەستووری عێراق موڵەتی ئەوە نادات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لە لایەن حکومەتی بەغداوە دابەش بکرێت.

ڕاشیگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم ڕێگری لە فەوتانی مووچەی فەرمانبەران دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتە خۆڕاگرەکە خۆی هۆکاری سەرەکی دواکەوتن و لێبڕینی مووچەیە.