سەحە کوردە دیسانەوە بەغدای تۆمەتبار کردەوە

لە کاتێکدا کە کێشە و قەیرانەکانی کوردستان لە سایەی حوکمی دەسەڵاتدارە شکستخواردووەکاندا بەردەوامە، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی عێراق داوای لە بەرپرسانی هەرێم کردووە کێشەی مووچەخۆران بە تایبەت مامۆستایان چارەسەر بکەن و شیاو نییە داواکارییەکانی ئەوان بە بێ وەڵام بمێنێتەوە.

بەداخەوە کە وتەبێژی حکومەتە کەمتەرخەمەکەی هەرێمی کوردستان بە شێوازێکی نەشیاو وەڵامی حەکیمی داوەتەوە و دیسانەوە حکومەتی عێراقی بە پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران تۆمەتبار کردووە.

پێشەوا هەورامانی ناسراو بە سەعید سەحاف کوردی کە بە سەحە کوردە ناو دەبرێت، لە وەڵامی عەمار حەکیمدا ڕایگەیاندووە کە حکومەتی بەغدایە مووچەی مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە و بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە ئامادە نییە مووچە و بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە خەڵک خۆیان دەزانن کێ تاوانباری ئەم قەیرانەیە کە لە ئێستادا بەرۆکی ئەوان بە گشتی و فەرمانبەرانی بە تایبەت گرتووەتەوە.