سەحە کوردە: دواکەوتنی مووچە لە ئەستۆی بەغدایە!

یەکێک لە دەبڵ وتەبێژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکومەتی بەغدا وەک بارمتە مامەڵە لە گەڵ مووچەی فەرمانبەراندا دەکات.

پێشەوا هەورامانی یان سەعید سەحاف کوردی کە بە سەحە کوردە ناسراوە، ڕایگەیاندووە تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان نەوتەکەی ڕاستەوخۆ هەناردەی دەرەوە دەکرد فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان کێشەیان نەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە چەندین ساڵە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە گشتی تووشی کێشەی جیدی بوون و مووچەکانیان نەک تەنیا دوا کەوتووە، بەڵکوو بە پاشەکەوت و لێبڕینی زۆرەوە دابەش کراوە، ئێستاش چەندین مانگە مووچەکانیان وەرنەگرتووە.