سەحە کوردە: حکومەتی هەرێم فڕۆکەی F45 هەناردەی دەرەوە دەکات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وا بانگەشە بۆ سەرۆکەکەی دەکات کە دەڵێی موعجیزەی کردووە و ئەم دەسکەوتە گەورە هەر دەبێت بە ناوی ئەوەوە بنووسرێتەوە.

پێشەوا هەورامانی یان سەعید سەحاف کوردی کە بە سەحە کوردە ناسراوە، بانگەشەی ئەوەی بۆ مەسرور بارزانی کردووە کە بازاڕی بۆ بەرهەمی کشتووکاڵی هەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە.

تەواوی دەسکەوتەکەی سەرۆکی حکومەتە خۆڕاگرەکەش ئەوەیە کە چەند گۆنییەک پەتاتە و چەند سندۆقێک هەنار ڕەوانەی وڵاتانی وەک ئیمارات کراوە.

کەسێک ئاگادار نەبێت وا دەزانێت حکومەتی هەرێم بازی بە سەر فڕۆکەی شەڕکەری F35 دا داوە و فڕۆکەی F45 ی بەرهەم هێناوە و ئێستا بە وڵاتانی جیهانی دەفرۆشێتەوە.