سەحە کوردە: بە تەڵاقم لوتکەی کەشوهەوای دوبەی تەشریفاتی نییە

یەکێک لە دەبڵ وتەبێژەکانی حکومەتە کەمتەرخەمەکەی هەرێمی کوردستان، بەرگریی لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ وڵاتی ئیمارات و بەشداری لە لوتکەی کەشوهەوا کردووە.

پێشەوا هەورامانی کە بە سەعید سەحاف کوردی ناسراوە و زیاتر بە سەحە کوردە ناو دەبرێت، ڕاگەێندراوێکی لە دژی ئەو کەسانەی کە کۆنفرانسەکەیان بە تەشریفاتی ناو بردووە، بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە تەشریفاتی نییە و ئەوەندە دەسکەوتی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە کە لە ڕۆژانی داهاتوو کێشە و قەیرانەکانی وەک مووچە و کارەبا و نەوتی سپی بە تەواوی چارەسەر دەکات.

ئاماژەی بەوە کردووە کە لە بەر پێشنیارەکانی مەسرور بارزانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی گۆڕانکاری کەشوهەوا، سەرۆکی ئیمارات ڕایگەیاندووە ئەو لە بری بەغدا 700 ملیار دینارەکە بە دۆلار ڕەوانەی هەولێر دەکات.

ڕاشیگەیاندووە کە محەمەد بن زاید لە بەر ئەو پەیوەندییە شەخسییەی کە لە گەڵ مەسرور بارزانی هەیەتی، گلەی ئەوەی کردووە کە بۆ هەنگوینەکەی کوردستانی بۆ قەتەر ناردووە و هەناردەی ئیماراتی نەکردووە.

وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ دوبەی بێ کەڵک بووە و سەرۆکی وڵاتان تەنیا چاویان لە سەر مەسرور بارزانی بووە.