سەحە کوردە: بۆری غازمان بۆ 300 هەزار ماڵ ڕاکێشاوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکومەتە خۆڕاگرەکە نەوتی سپی بە سەر 300 هەزار خێزاندا دابەش کردووە.

پێشەوا هەورامانی کە بە سەعید سەحاف کوردی یان سەحە کوردە ناسراوە، ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا 300 هەزار خێزان نەوتی سپییان پێگەیشتووە.

سەحە کوردە لە کاتێکدا ئەمەی بە دەسکەوتی حکومەتە خۆڕاگرەکە ناو بردووە کە دەڵێی بۆری غازی ماڵانی بۆ ئەو خێزانانە ڕاکێشاوە.

جەنابی سەحە کوردە ئایا دابەشکردنی 200 لیتر یان بەرمیلە نەوتێک بە سەر خێزانەکاندا دەسکەوتە؟

ئایا پێدانی بەرمیلە نەوتێک بە 120 هەزار دینار هێندە گرنگە کە بە دەسکەوت بۆ حکومەتە خۆڕاگرەکە دابنرێت.

سەیری وڵاتان بکە کە چۆن پێداویستییەکانی خەڵک دابین دەکەن. ئایا بۆری غازی ماڵانت بیستووە؟