سەحە کوردە بووەتە وتەبێژی سوپای تورکیا

نیچمە وتەبێژەکەی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی پۆستێکی نوێی وەرگرتووە و بووەتە وتەبێژی سوپای تورکیاش.

پێشەوا هەورامانی یان سەعید سەحافی کوردی کە بە سەحە کوردە ناو دەبرێت، بەرگریی لە بۆردومانەکانی تورکیا کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لە کەمپی مەخمور چەکداری پەکەکە نەبن، لە لایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان ناکرێت.

ڕاشیگەیاندووە کە بوونی پەکەکە هۆکاری سەرەکی بۆردومانەکانی تورکیایە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

لێدوانەکەی سەحە کوردە لە کاتێکدایە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان دژی تورکیا و دەسدرێژییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەن و تەنیا پارتی و بەرپرسانی ئەو حیزبە و حکومەتەکەی مەسرور بارزانین کە بوونەتە هاوکار و ڕێخۆشکەری سوپای تورکیا.